part 58

233 39 26
                                    

ڤەینت کایلای بردەوە بۆ داخلی

تێپەڕینی کات . . .

ڤی pov

سەیری شێوە خەوتوەکەیم دەکرد بۆ نزیکی چەند خولەکێک ( ئەو زۆر جوانە کاتێک دەخەوێ ، ئارام و شیرین ) خەندەیەکم کرد و پەنجەم بە ڕوخساریدا دەهێنا ، تێبینی
جانتاکەیم کرد کە لەتەنیشت ئەو بوو برۆم گرژ کرد و جانتاکەیم گرت ، وەرەقەیەک لێوەی هاتوە دەرەوە

(سەیرێکی بکەم ؟ نەخێر ، نابێ ئەوە شتی تایبەتی خۆیەتی ڕاستە ؟ بەڵام بەیەک سەیرکردن هیچ نابێ ، وەکو وانیە متمانەم پێی نەبێ ، وەرەقە لولکراوەکەم هێناو کردمەوە

( من لی کایلا ، بەڕەسمی لە باوکم یاخی بووم و چیتر لەگەڵی ناژیم ، وە خۆم ژیانێک بۆ
خۆم دروست بکەم ) شۆک بووم

ئەو بڕیارێکی لەو شێوەیەی بەتەنها داوە ، هەوڵدەدا چ نەفرەتیەک بکات ، لە بیرکردنەوەکانی خۆم بووم کاتێ کایلا لەپڕ وەرەقەکەی لێسەندم

کایلا " بۆچی سەیرت کرد ؟ " هاواری کردو خێرا خستیەوە ناو جانتاکەی

ڤی " تۆ بڕیارێکی لەو شێوەیەت بەتەنها داوە ؟ " بەبێباوەڕی پرسیم ، ئەو بەبەتاڵی سەیری کردم

کایلا " کەواتە چی ؟ ئەوە ژیان و بڕیاری خۆمە ! پێویست ناکا لەهیچ کەس بپرسم ! "
لێی نزیک بومەوە

ڤی" کایلایاھ ، تۆ کارێکی باشت کردوە بەڵام بۆچی یەکجاریش نەتپرسی ؟ "

کایلا " پێم وتی ڕاستە ؟ کە بەلامەوە گرنگ نەبو تا لەکەسی بپرسم " بەهێواشی قۆڵەکانیم
گرتو دەستم پیای دەهێنا

ڤی " زۆر باش دەزانم خۆشەویستەکەم هەرگیز ناتوانێ بەو شێوەیە بێ . . پێم بڵێ چی بێزارت دەکات  کە تۆ بەو شێوەیە توڕە بوی ؟ " لێوی خوارەوەی دەرهێناو باوەشی پیاکردم

کایلا " هەستەکەم شکست خواردوێکم لەژیانمدا . . لەژیانی هەمواندا ، ناتوانم ببمە کەسێکی وەکو خوشکەکەم کە هەموتانی خۆشدە__"

ڤی" چی؟! بۆچی دەتەوێ وەکو خوشکەکەت بی ؟ ئەو ئافرەتە بێ مێشک و گەمژەیە ؟ "

کایلا " یاھ ! ئەو هەمیشە خۆشی ویستومو پشتگیری کردوم ، تەنها دەمویست بۆخۆم باش
بم . . زڕ باوکم هەمیشە بەدوای پارەوەیە وە منیش ناتوانم هیچی پێبدەم . . تەنها ئارامیم
ئەوێ سەرەڕای ئەو هەمو کێشەیە " برۆم گرژ کرد و ماچی سەریم کرد ، زۆر نیگەران بوم
دەربارەی شتێک ، ئایا وەستاوە لەوتنی ئەوەی لەناو دڵیەتی بە من ؟

ڤی " من هەمیشە لێرەم بۆتۆ "

کایلا " کێ دەزانێ . . هەرچۆنێک بێ من لە منداڵیەوە هەر بەتەنها بووم بۆیە ئێستا لێی ڕاهاتوم " لەبەرخۆیەوە وتی بەڵام بەس بو تا من گوێم لێبێ

ڤی " چی کایلا ؟ ئەوە مانای چیە ؟ تایهیۆنگ لێرەیە لەلای تۆ . . وەهەروەها لەبری خوشکەکەت یارمەتیت ئەیا ؟ " گوێم لە پێکەنینێکی ساختە بو لە وەڵامدا

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now