part 114

140 24 46
                                    

کایلا " ڤەین__"

ڤەینت " چیە ؟ بۆچی لێرەی ؟ تەنها برۆ ! " 

کایلا " بمبورە . . ڤەینت من__"

ڤەینت " بەڵێ ! ئەزانم ! بەتەواوی ئەزانم هەوڵ ئەیەی چی بکەی ! تۆ هەندێ وشەی شیرین ئەڵێیت و دوبارە جێم ئەهێڵی ! ڕاستە !!؟  "

کایلا " ڤەینت ئارام بەوە__"

ڤەینت " تەنها پێم بڵێ ئەڕۆی یان نا ؟! " 

کایلا " ناتوانم هەروا پشتگوێی بخەم ڤە__"

ڤەینت " کەواتە لێرە دامەنیشە بڕۆ !! "

کایلا " ڤەینت__"

ڤەینت " دەرەوە !! "ْ

کایلا " ئەگەر دوبارە بەو شێوەیە قسەم لەگەڵ بکەی زللەت لێ ئەیەم ! " ڤەینت بەتوڕەی سەیری کرد و ڕوی کردە لایەکی تر

کایلا " ئێستا گوێم لێبگرە ! " 

ڤەینت " نەخێر__"

کایلا " ئێستا گوێم لێبگرە " دەنگی نزم بۆوە ، ڤەینت بەبێئاگای ئەوەی قوڕگی قوتداو بەکەمی سەری بەبەڵێ جوڵاند

کایلا " ئەتوانی لەگەڵم بێی " چاوەکانی ڤەینت فراوان بو ، بەڵام یەکسەر بە برۆی گرژ جێی گرتەوە

ڤەینت " ئەتوانم لەگەڵت بێم ، مانای ئەوەیە ئەبێ هەمو ڕۆژەکە لەگەڵت بم ، بەتەنها لەشوێنێک دانانیشم و چاوەڕێ بم تا تەواو ئەبی ، تێگەیشت__"

کایلا " بۆیەکجار گوێم لێ ئەگری !؟ " ڤەینت لێوی پێکەوە نوساند

کایلا " هەرچۆنێکبێ سەردانی کۆمپانیاکەت ئەکەین وە لەوێ کار لەگەڵ بەڕێز مین__"

ڤەینت " چاوەڕێکە ؟ ئەو بەڕێز مینە کێیە ؟ " برۆی بەرز کردەوە

کایلا " ئاخخ ، شوگا "

ڤەینت " ئەبوایە وات بوتایە "

کایلا " هەرچۆنێکبێ ، ئەوکات چەنی ئەتەوێ ئەتوانی سەیرم بکەی ، بەڵام دڵنیا بە کە لەوێ شەرمەزارم ناکەی "

ڤەینت " بەڵێ لەوە دڵنیا ئەبمەوە ، تەنها ماچت ئەکەم ، وە هەندێ جار لەسەر قاچم داتئەنیشێنم ، هەندێ جار ستایشت ئەکەم وە __"

کایلا " ئەوە ئەو شتانەیە کە ئەڵێم نەیکەی ! "

ڤەینت " بەڵام چۆن ڕێ بەوانی تر بەم کە__"

کایلا "  هەموان ئەوە ئەزانن ڤەینت ! " 

ڤەینت " ئاخخ ! پێویستە بوەستی لە هاوارکردن ، وەکو دەنگی قەلەڕەش وایە " دەمی داپۆشی کاتێ زانی چی وتوە ، کایلا بە شۆکی سەیری کرد

کایلا " تۆ بە قەلەڕەش بانگم ئەکەی ؟ چۆن ئەوێری هاھ ؟ ئەزانی چی ؟ چیت ئەوێ بیکە من ئەڕۆم ! "

ڤەینت " یاھ ! چاوەڕێکە ! ڕێگە بە خۆم بگۆڕم کایلا ! چاوەڕێم کە . .  ناتوانم بەجلی ماڵەوە بڕۆم "

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now