part 63

191 40 63
                                    

کایلا " تای . . " دەنگم دەنگی دایەوە لەو ژورە تاریکەدا ، چاوم پڕ بو کاتێ گوێم لەهیچ وەڵامێک نەبو ، زۆر ترسام ، بەهێواشی هاتمە ژورەوەو دەرگاکەم داخست ، گڵۆپەکانم
هەڵنەکرد ، ئێستا نا

کایلا " ت-تای " دەنگم لەرزی

تایهیۆنگ " ک-کایلا ؟ " دەنگێکی نزم بەرگوێم کەوت ، لەشوێنی خۆم وەستام پێش ئەوەی
بچمە لای سیسەمەکەی

کایلا " ت-تای . . ت-تۆ__" تەنانەت نەشم توانی قسەکەم تەواوکەم کاتێ بەدەنگی نزم وتی

تایهیۆنگ " کایلایاھ " لێوم پێکەوە نوساند و خێرا باوەشم پیاکرد ، ئەو دەلەرزی ، بەڵام
باش دیاربو لەبەرچاوم ، لەسەر شانی گریام

تایهیۆنگ " ئ-ئایا ش-شتێکی هەڵەم کردو__"

کایلا " ق-قسە مەکە . . شش " کۆکیم ، ڕێگەم بەخۆمدا هەستەکانم هەڵڕێژم ، ئەویش
بە دەستە لەرزیوەکانی باوەشی پیاکردم ، ، هەستم بەتاوان کرد بەوەی ئاوهام لێکردوە

دوای کەمێک ، باوەشەکەم پچڕاند و فرمێسکەکانم سڕی ، بە بێدەنگی دەستە لەرزیوەکانیم گرتو دەستم پیایان دەهێنا ، ئەو جوڵەیەکی کرد ، ترسام و نزیکتر لەخۆم گرتم

تایهیۆنگ " ب-بۆ ئەوە ج-جێم مەهێڵە " دوبارە جوڵەیەکی لەناکاوی کرد ، دەستم بە پشتیا هێنا

کایلا " بەلامەوە گرنگ نیە تای . . ھ-هەرگیز جێت ناهێڵم . . م-من بەهەرشێوەیەک بی
قبوڵت دەکەم هم ؟ " جەستەی ڕەق بو ، جوڵەکانیش خراپتر ئەبون ، ترسام بەڵام
تەنها لێوم لەسەر ملە دەرکەوتوەکەی دانا

کایلا " کۆنتڕۆڵیان مەکە ئازیزم ، ئەوە تەنها خراپتر ئەبێ ، ئەتوانی ئەوەم بۆ بکەی وە
ئەتوانی بوەستی لە گریان بۆئەوەی لێت خۆشبم ؟ " بەهێمنی وتم ، هەنسکەکانی کەم
بونەوەو وە جوڵەکانیشی بەهەمان شێوە ، ئاهێکی ئارامیم هەڵکێشا

تایهیۆنگ " ل-لێم خۆشبە ؟ "

کایلا " بەڵێ بۆیە ببە کوڕێکی باشو بوەستە لە گریان "

تایهیۆنگ " ت-تۆ هەلی د-دوەمم پێ دەدەی ؟ " بە گرانی توانی ئەو قسانە بکات
سینگی بەرزو نزمی دەکرد

کایلا " بەڵێ ، ئێستا بوەستە لە قسە کردن و تەرکیز بکەرە سەر هەناسەدانت ئەگینا گاز
لە ملت دەگرم ، ئەزانی دانەکانم زۆۆر تیژن " گاڵتەم پێکرد ، گوێم لە پێکەنینێکی کەم بو بەهۆی گریانەکەی قوڕگی پڕو بو

هەرچەندە ئەو پێکەنینەی کەم بو دڵخۆشی نەکردم بەڵام بەلایەنی کەم باش بو

بەردەوام وم لە باوەش پیاکردنی و لەرزینەکەی بەرە بەرە نەدەما ئاهێکی ئارامیم هەڵکێشا
ئەو شۆک بو

کایلا " تۆ کارێکی باشت کرد تای " ستایشم کرد ، بە برۆی گرژەوە سەیری دەکردم
بەبێدەنگی ئارەقەکەی سەر نێوچەوانیم سڕی

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now