" هیچ بۆنەیەک هەیە ؟ "
ڤەینت " بەڵێ هەیە ، یادی لەدایکبونی ئازیزەکەمە "
" کەواتە تۆ ئەتەوێ ئەم هەمو تکتەت هەبێ بەیەکجار ، وەکو مەبەستم . . ئەزانی__" ڤەینت برۆی گرژ کرد
ڤەینت " چی ؟ کێشەت چیە ؟ من پارەت پێ دەدەم ڕاستە ؟ "
" ب-بمبورە گەورەم "
ڤەینت " هم ، فێربە خەریکی کاری خۆت بی " بەگاڵتەجاڕی پێکەنی و ڕۆشت
هەناسەبڕکێی بو ، کۆمەڵێ گوڵی وەرگرت و لەسەر کورسیەکە دانیشت گوڵەکانی ئەپشکنی
ڤەینت " ئەوانە باشن ؟ تەنانەت ناشزانم حەزی بە چ گوڵێکە ، نەفرەت من تەنانەت هاوسەری ئەوم ؟ " ڤەینت نەفرەتی لەخۆی کرد
ڤەینت " برا کەسێک یارمەتیم بدا " لەناخیا وتی ، ڤەینت هەرزو کۆنتڕۆڵی وەرگرت و تێبینی گوڵەکانی کرد
ڤی " بۆچی تەنانەت ئەوانەی کڕیوە ؟ ئەو هەستیاری بەوانە هەیە ! " دەستی بە ڕوخساریەوە گرت و ڕایکردەوە بۆ دوکانی گوڵەکە
ڤی " چاوەڕێکە کام دوکان بو ؟ " لەناوەڕاستی ڕێگاکە وەستا ، شانەکانی بەرز کردەوەو چو تا گوڵی نوێ بکڕێ
ڤی " ئم ئەتوانی ئەوە بگری ؟ "
" م-من . . بۆچی ؟ " ڤی بە بێباوەڕی سەیری کرد
ڤی " وابزانم بەهەڵە تێگەشتوی ، من هاوسەرگیریم کردوە ، ئەوە تەنها هاوسەرەکەم هەستیاری هەیە بەوانە بۆیە . . "
" ئ-ئاھ . . ئاساییە ، ئمم کامیانت ئەوێ ؟ "
ڤی " چی دەربارەی clematis ؟ " ( ئەوە گوڵەکەیە ناوی clematis )
کچەکە سەری بەبەڵێ جوڵاند و یەکسەر چەپکە گوڵێکی دروستکرد و دایە دەست ڤی ، ڤی گوڵەکەی پێشتری لەوێ دانایەوەو بۆی چەمایەوە پێش ئەوەی بڕوا ، ڕای کرد بەرەو ماڵەکەی و چوە ژورەوەو دەرگاکەی داخستپێشبینی دەکرد کە کایلا هێشتا خەوتبێ ، یەکسەر چەپکە گوڵەکەی لەسەر مێزی نزیک سیسەمەکە دانا و تێبینیەکی جوانی بۆنوسی خستیە تەنیشت گوڵەکە ، ڤی بەخەمباری خەندەیەکی بۆکرد و ماچی نێوچەوانی کرد
ڤی " من زۆر خراپم تەنها بیانوی هاوسەرێک ، بەڵام مانگی یادی لەدایکبونت تایبەت ئەبێ نەک تەنها ڕۆژێک خۆشەویستم " چرپاندی و ڕۆشتە خوارەوە ، بەروانکەیەکی لەبەرکرد و هەمو خواردنە دڵخوازەکانی کایلای دروسکرد ، هەر کەتەواو بو ، مۆبایلەکەی دەرهێناو پەیوەندی بەکەسێک کرد
DU LIEST GERADE
فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed
Mystery / Thrillermultiple personality disorder واتە نەخۆشی چەند کەسایەتی کە باس لە کارەکتەری سەرەکی ئەکا ئەم نەخۆشیەی هەیە بەدەستیەوە ئەناڵێنێ قوتابی زانکۆیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە چونکە لێی ئەترسن ، وا ئەزانن شێتە تا ڕۆژێک کچێک لە پۆلا لەتەنیشتی دا ئەنیشێ و هە...