part 96

170 35 92
                                    

جۆنگکوک " لەئێستاوە ماندوی ؟ شتی زیاتر هەیە تا بیانکەی "

کایلا " وەکو چی ؟ "

جۆنگکوک " وەکو یەکەم شەوت " خەندەیەکی شەیتانی کرد کە زیاتر لە کەروێشکێکی
هاروهاج ئەچو کە بیرکردنەوەی خراپ لەمێشکیا بو تا بتوانێ تۆڵە لەخاوەنەکەی بکاتەوە کە بەجوانی بەخێوی نەکردوە

( باشە منیش نیگەرانم . . کەسێک تکایە یارمەتیم بدا )

تایهیۆنگ " کایلا . . تۆ ماندوی ؟ " بە نیگەرانی پرسی ، بەڕوخسارێکی بەتاڵ بەتوڕە سەیریم کرد

کایلا " چۆن دەرئەکەوم بەڕای تۆ ؟ " بەگاڵتەجاڕی پێکەنیم

میا " ئەوە ڕۆژی هاوسەرگیریتانە ، دڵخۆشبە باشە ! ئاوا بەتوانج مەبە ! " سەرزەنشتی کردم ، وەهەمو ئەوەی من کردم لێوی خوارەوەم دەرهێناو و ڕوم کردە لایەکی تر

تایهیۆنگ " ئاساییە ! سەرزەنشتی مەکە . . جلی بوکێنیەکە قورسە وە کەسایەتیەکانم زۆر ماندویان کردوە ! " بەهەستکردن بەتاوانەوە وای وت دەستی بە دەستما هێناو لەسەر ئەژنۆ لەبەردەمم دانیشت ، خەندەم کردو چڕنوقێکم لە ڕومەتی گرت

بەیکهیۆن " هاوڕێیان پێویستە بەڵگەنامەکان ئیمزا بکەن ، تا پەیوەندیەکەتان فەرمی بێ "
منو تایهیۆنگ سەرمان بەبەڵێ جوڵاند ، ڕۆیشتینە لای مێزەکەو تای ئیمزای کردو منیش بەهەمان شێوە

کایلا "ٚ نەوێری بگۆڕێی ! تەنها یەک ئیمزا ڕێگەپێدراوە ! " تایهیۆنگ پێکەنی و سەری بەبەڵێ جوڵاند

دوای کەمێک

" تکایە یارمەتی !! "هەمومان ڕاچڵەکین و ترساین کاتێ خاتونێک هاواری کردو بەرەو ڕومان ڕایکرد

" ت-تکایە یارمەتی . .ن-ناتوانم__" هەمومان سەرمان لێشێوابو بەو دیمەنە لەناکاوە ، خاتونێک بەتەواوی وێران دیاربو بەرەو ئێمە ڕای ئەکرد ، هەناسەی بەقورسی هەڵئەمژی

جین " تکایە یەکەمجار هەناسە بدە ، وای لێبکە دانیشێ میا " جین بەنیگەرانی وتی ، میا کورسیەکی بۆدانا تا دانیشێ ، بەڵام خاتونەکە بەردەوام بو لە گریان

" ئ-ئەو . . هەوڵ ئەیا بەزۆر دەستم لێبا ، ت-تکایە ڕزگارم بکە __" خاتونەکە ترسا

کایلا " ئای خوایە . . خاتون تکایە هەناسە بە " لێی نزیک بومەوەو هەوڵم دا ئارامی بکەمەوە ، جلە دڕاوەکانی بەڵگە بو بۆ ئەوەی وتی ، لەلایەکی ترەوە ، تایهیۆنگ بەشێوەیەکی سەیر بێدەنگ بوو

کایلا " تکایە ئەتوانی بەجوانی ڕونی کەیتەوە بۆمان ؟ "

" ئ-ئەو هاوسەرمە ، ئ-ئێمە  سێ مانگ پێش ئێستا هاوسەرگیریمان کرد  ، ب-بەڵام دواتر تێگەیشتم ، ئ-ئەو تەنها بۆ حەزەکانی هاوسەرگیری لەگەڵ کردوم ، هیچ گرنگی پێنەیام و بەبێڕەوشتی قسەی لەگەڵ ئەکردم ، هەمیشە قسەی توندوتیژی بەکارەهێنا ب-بۆیە
وەرەقەی ج-جیابونەوەم پڕکردەوە __" بەخراپی هەنسکی ئەیا و هەوڵی ئەیا خۆی داپۆشێ

فرە شێواوی کەسایەتی ✔ KTH / completed Where stories live. Discover now